منیش وه‌ك ته‌واوی ئه‌م دنیایه حه‌زم له ویندۆی ڤێستا کرد . ڕۆژێك به خۆم و چه‌ند په‌ڕه‌یه‌ك له بابه‌تی پهپ به‌ره‌و بازاڕ به‌پێ که‌و تمه ڕێ تاکو گه‌یشتمه دوکانێکی دیسك فرۆشی سۆفت وێر
هێشتا هه ر له خه‌یاڵی ئه‌وه‌دابووم ئاخۆ ئه‌م ویندۆیه چۆن بێت چ تازه‌گه‌ریه‌یه‌کی هه‌بێت وه چ تایبه‌ت مه‌ندیه‌کی باشی هه‌بێت بۆ یوزه‌ر .
-کاکه زه‌حمه‌ت نه‌بێت هاتووم بۆ دیسکی ویندۆی ڤێستا ئه‌رگه هه‌بێت.
کابراش له وه‌ڵام دا وتی تۆش وه‌ك کوڕه لۆرته‌کان وایت .
-منیش زۆر پێ سه‌یر بوو چوونکه ته‌نیا من له‌م دووکانه‌دا م وتم له‌گه‌ڵ منت بوو وتی به‌ڵێ من هیچ قسه‌م نه‌کرد وتم ئه‌گه‌ر هه‌یه بم ده‌رێ کاتم زۆر نیه ئه‌وه‌نده‌ی پێ نه‌چوو دانه‌یه‌کی پێدام زۆریش گران بوو قسه‌ی خۆمان بێت خه‌ریك بوو وه‌ری نه‌گرم به‌ڵام پێم عه‌یب بو تۆزێکیش به‌قسه‌ی کابرا نیگه‌ران بووم ده‌ی خۆم بۆ خوراند پاره‌م دایه‌و خه‌ریك بوو بڕۆم
کابرا وتی کاکه گیان په‌ست مه‌به‌لێم چوونکه له‌م جۆره دیسکانه بۆ که‌سی ساده نابێت منیش وتم باشه ئه‌گه‌ر بۆ که‌سی ساده نابێت بۆچی پێم ده‌فرۆشیت کابرا هه‌ر سه‌یری
جل‌و به‌رگ و پێڵاوه‌کانمی ده‌کرد، ئاخر که‌سێك هه‌میشه له‌فکری ڤژوه‌ل بیسك و پهپ و داتابه‌یس دابێت هه‌رواده‌بێت کابرا وتی کڕینی کۆمپیوته‌رێکی نایاب بۆ که‌سانی لۆرته
وتم بۆ چی کابراوتی بڕۆ به‌کاری بهێنه‌و ئه‌گه کێشه‌ی هه‌بوو له دامه‌زراندی بۆم بێنه‌وه دانه‌یه‌کی ترت ده‌ده‌مێت .
منیش هه‌ر له‌فکری ئه‌و قسه‌یه دابووم تائێواره ناوی خوام لێهێناو وتم یاڕوح یاڕوحه‌ڵا کارابای مۆلیده هاته‌وه‌و ده‌ستم پێ‌کرد به دامه‌زراندی سه‌عاتێکی زیارتر پێچوو
دوای ته‌واو بوون چیم بینی ئای سه‌د ئافه‌رین له‌و که‌سه‌ی که ئه‌م بیرۆکه‌یه‌ی خسته ڕوو به‌ڕاست زۆر نایاب بوو زۆر به‌لامه‌وه گونجاو بوو .. داوی ئه‌وه‌ش ده‌ستم کرد به‌دامه‌زراندنی
ئه‌و سۆفتوێرانه‌ی به‌کاریان دێنم هه‌ندێکیانم لێ دامه‌زراند به‌ڵام به‌داخه‌وه تا کرته‌یه‌کم ده‌کرد زیاتر له دوو ده‌قه‌ی پێده‌چوو زۆر بێزار بووم پێی بۆ به‌یانی چوومه‌وه بۆ لای کابرا پێم وت به‌ڕاستی زۆر زۆر خاوه سوودی لێوه‌رناگرم چی لێبکه‌م کابراش پێکه‌نی وتی ئه‌ی من پێم نه‌وتی بۆ که‌سی ساده نابێت دواتر وتی بڕۆ سه‌یری تایبه‌ت مه‌ندی ئامێره‌که‌ت بکه
بزانه چۆنه من له خه‌یاڵی ئه‌مه‌دا نه‌بووم کاتێك چوومه‌وه ماڵه‌وه‌ی سه‌یرم کرد ئه‌و کاته‌م بیر که‌و ته‌وه که ئه‌م کۆمپیوته‌ره‌م کڕی به‌چی حاڵێك به‌سه‌د قه‌رزو ئه‌ملاو ئه‌لا له براو خوشك
ئیتر هه‌ستم کرد که خۆشی و جوانی و چاکی ئه‌م دنیایه بۆ که سانی ساده نابێت هه‌ر چه‌نده مرۆڤه ساده‌کان هۆشیان هه‌یه بیریان ئاوه‌ڵایه بیر ده‌که‌نه‌وه ئاواتی گه‌وره‌یان هه‌یه که‌چی وه‌ك کابرا وتی بۆ که‌سانی ساده نابێت .
ته‌واوی په‌ڕگه‌کانی وێبلاگ