ئیتر پێ بزانێ یا نه‌زانێ من ده‌ربه‌ست نیم
بۆ ئه‌وه‌ی ناکه‌م که ئه‌و پێ بزانێ به‌ڵکو ته‌نها ده‌مه‌وێت
به‌دڵ یادێکی بکه‌م ،ئاوی تێغه‌که‌ی ته‌رخانه بۆ هه‌موو لێو وشك وتینویه‌ك
به‌ته‌نیا من لێی بێ به‌شم،ته‌وای ژیانم به‌بێ سوود چو له‌پێناویا ،له بێ ئاگایی و
نه‌فامی خۆم ئیتر چ ده‌ستگربوو ، له وه‌ختێ به‌ئاگا هاتم که‌هه‌موو خۆشه ویستانم
به‌جێیان هێشتم ته‌نیا من له گۆشه‌که‌م به خه‌یاڵی تۆوه مه‌ست بومه
تۆش که‌مه‌یلی ئه‌وانه ده‌که‌ی که‌من ته‌نیا بۆ وختێكش نامه‌وێ ڕووخساریان ببینم تۆش نازانی
که ئه‌م دنیا به‌جۆرێك پڕبوه له خراپه ی ئه‌وانه
که شه‌یتان به‌و هه‌موو شه‌یتانی و زۆرزانییه‌ی خۆی که هه‌یه‌تی له به‌ر ئه‌وانه
که جێگایه‌ك نه‌ماوه‌خۆی تیادا بشارێته‌وه ئه‌وه نه‌بێ بچێته بن کڵێشه‌ی
خه‌ڵکه‌وه به‌ڵام له ڕێگای ئه‌وانه‌وه کاری شه‌یتانی خۆی به‌ئه‌نجام ده‌هێنێ.
من ئیتر رێگه ناده‌م هه‌ستم بۆت هه‌بێ له مه‌ولا وه‌ك ڕابردوو
زۆر باشیش بزانه که نالی چۆن بوو بۆی منیش هه‌روا ده‌بم بۆت ؛
ئه‌گه‌ر دڵ غه‌یری تۆی تیابێ
به‌ده‌ستی خۆت دڵم ده‌ربێنه قوربان
له‌بۆ خه‌ڵقی خه‌ڵات به‌خشانی ماچه
خه‌ڵاتی من هه‌موو خۆ جوێنه قوربان
فوتووری چاوه‌كانت نانوێنێ
به(نالی) فیتنه به‌س بنوێنه قوربان
ته‌واوی په‌ڕگه‌کانی وێبلاگ