هە ناسەکانم
Kurd blogger.com

بەدەردی خۆمەوە گەر گۆشیەك دەگرم بەبێ دەنگی

May. 11, 2007
هەناسەکانم


بەدەردی خۆمەوە گەر گۆشەیەك دەگرم بەبێ دەنگی
بەلاما دێ بەخشم ڕەق ،دەڵێ خۆ نەقشی دیوارە

کەدێم ئیـظهاری شۆر و شینی دڵ کەم بەڵکی ڕەحمێ کا
بەخەندە دێ دەڵێ خۆڵی بەسەردا بێژن  ئەم  هارە

من وەك بنیادەمێکی زۆر جیا لە بنیادەمەکانی ئێستا زۆر ئارەزو و  هەوەسی  شایی و هەڵپەڕکێ ناکەم  ، وابزانم یەکەم نەتەوە لەسەر زەویکەئارەزووی لە سەیران و هەڵپەڕکێ گۆرانی وتن بێت کوردە . گەر بەتەنیا دەبم زۆر تر شت فێر دەبم و  بەدەردی خۆمەوە گۆشیەك دەگرم بەبێ دەنگی خەڵک و دۆستانی دەوروبەرم واهەست دەکەن کە من یەکێکم لە ئیسالامیە تووندەکان زۆرم پێ خۆش کەهەر کەس بزانێت من چی کەسێکم  من { ئیسلامی نیم }  بەڵکو موساڵمانم ئەرکە ئاینەکانیش بەپێی توانا بە جێ دێنم .بەڵام کۆ مەڵە کەسانێك والەمن گەیشتوون.
بەهۆی ئەوەی کە بەژداریان لەگەڵ ناکەم بۆ شایی و هەڵپەڕکێ  واهەست دەکەن کەمن یەکێکم لە کەسە تووند ڕەوەکان ئەگەر ئەمان سوود لەشایی و سە یران کردن  دەبینن خۆشیان بۆ دێت و زۆر دڵیان پێ خۆش دەبێت ئەوا منیش کاتێ دڵم خۆش دەبێ کە بەرهە می ماندوو بوونی خۆم لە فێر بوونی تاگێکی لە زمانەکانی پرۆگرام کاری دەبم کاتێ ئەوان لای من نین لێم دوورن زۆر تر و باشتر فێر دەبن . هەندێ جاریش دەڵێن بۆ تێکەڵمان نابی کە دەچمە لایان قسەیان لە گەڵ دەکەم  پێم دەڵێن ئەمە زۆرزانە هەر وەك مەڕی مردوو وایە ،قسەیەك لەوان قسەیەك لەمن دەبێت بە شەڕمان دواتر لای خەڵكی بەخراپ باس لەمن دەکان .




کۆمێنتی بێ‌ناو

3 taqedar
May. 11, 2007 11:31 AM
وابزانم ئەگەر منیش دڵ تەمنگ ببم لەم ڕۆژانە دەقی نووسراوەکەی تۆ کۆپی بکەمە ناو تاقە دار، منیش مرۆڤێکی وام.

دواتر پیشنیارێکم هەیە...
ئەگەر بچیتە ژووری بڵاگەکەت، لەوێ زیاتر لە سی چوار چێوەی نوێ هەیە، هەندێکیان لە ڕووی زمان و دیزاین ەوە تۆزێک پیاهاتنەوەی ئەوێت.
هەگەر بۆت هەیە ئەو پیاهاتنەوەیە هەم لە ڕووی دیزاین هەم لە ڕووی زمانەوە بەڕێزت بیکەیت ئەوا منیش
بڵاگەکەت دەکەمە دۆماینی تاک بە بە شوێنی زۆر تروە
واتە
www.henasekanm.com
بە جێی
henasekanm.kurdblogger.com
ئەگەر ڕازیی بووی
ئاگەدارم بکەوە.

ئەگەر وابێت کەواتە یەکێکی تر هەیە وەك من

3 هەناسەکانم
May. 11, 2007 06:53 PM
زۆر سەیرە لە دنیا دا کە سانێك لە شێوەدا وەك یەك زۆرن بەڵام لە ڕووی تەبیعە تەوە زۆر کەمن دیارە من تۆ ش وەك یەك واین ...
بەسەر چاوان تاقەدار من لە خزمەت ئێوەدام بۆ هەر کارێك ئاگاداری ئە و چوار چێوانەم کە دانراون ... ئەگەر بکرێت ماوەیەك لەسەرم بوەستن ئەوا خۆم تەرخان دەکەم بۆ پێداهاتنەوەیان یەك بەیەك چاریان دەکەین بەپیشتوانی خوا
لەم ڕۆژانەدا تاقی کاریم هەیە لە پەیمانگایەکی زمان خوێندن بۆ ماوەی دوو یان سێ حەوتە درێژە دەکێشێت
هەر تەواو بووم ئەوا دەست بەئەو کارە دەکەم .بەرێز تاقەدار من ئەم کارە لە بەر هیچ شتێك ناکەم بەڵکو یە کەم جار لە بەر بەڕێزت دواتر لە بەر بەدەوامی کورد بلاگێر .... هەموو ئەو کەسانەی کە وەك خۆمان وان....
سپاس گەلێکم هەیە بۆت تاقەدار سەر کەوتوو بیت ..
هەر شتێك هەبوو ئەوا مایڵەکەمە
henasekanm@gmail.com
هەر بژین



ته‌واوی په‌ڕگه‌کانی وێبلاگ

دواترین | په‌ڕگه‌ی 41 له‌ 43 | ‌په‌ڕگه‌ی ڕابردوو